دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستدا
تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە
K24- هەولێر:
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، یەکێکیان تەمەنی پەنجا ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی دیکەی نەبووە، بەڵام قوربانییەکەی دیکە، تەمەنەی 53 ساڵبووە و نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەسەکان دوو پیاو بوون و دوای مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەولێر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندراوە.