زاوایه‌كی سه‌دام حوسێن ئازاد كرا
دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌ری "حه‌لا"ی كچی سه‌دام حوسێن، كه له 2003ه‌وه زیندانیكراوه، ئازاد كرا.
عه‌لی به‌یانی، ئه‌ندامی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، رایگه‌یاند، مقه‌ده‌م "جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵڵا سوڵتان" به‌رپرسی كاروباری هۆزه‌كان له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و هاوسه‌ری حه‌لای كچی سه‌دام حوسێن له زیندان ئازاد كرا.
هه‌روه‌ها گوتی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، فه‌ریق ركن "وه‌لید تۆفیق ناسری تكریت"یان ئازاد كردووه، كه پێش رووخانی به‌عس پارێزگاری به‌سره بوو و ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له زینداندا ته‌واو كرد.
یه‌كێكی دیكه له‌و ئازادكراوانه، "به‌رزان عه‌بدولغه‌فوور سلێمان مه‌جید"ه، كه فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌دام حوسێن بووه.