بۆ مانگی ڕەمەزان لیژنەکانی چاودێری بازاڕ زیاد دەکرێن

خواردنی ماوە بەسەرچوو
خواردنی ماوە بەسەرچوو

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان، لیژنەکانی چاودێری بازرگانی هەولێر، هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ دەست بەسەرداگرتنی سەرجەم خواردنە ماوە بەسەرچووەکان.

شەممە، 15ـی شوباتی 2025، هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بارزگانی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لیژنەکانی چاودێری بازاڕ زیادکراون و بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان چاودێری زیاتری خواردن دەکەین لە سەرجەم فرۆشگا و مارکێت و کۆگاکان.

هۆگر عەلی، گوتیشی: لە ئەمڕۆوە لیژنەکانمان بە شەوانیش ئیشکگر دەبن و چاودێری بازاڕ دەکەن.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی باس لەوەش دەکات، ماوەیەکە دیاردەی فرۆشتنی چەند جۆرە خواردنێک سەریهەڵداوە کە  فێڵ لە خواردنە ڕاستەقینەکە کراوە و  بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.