مالی..کانێکی زێڕ هەرەسی هێنا و 48 کەس مردن

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی، ئێوارەی شەممە 15ـی شوباتی 2025، کانەزێڕێکی نایاسایی لە ڕۆژاوای مالی هەرەسی هێنا و لە ئەنجامدا 48 کەس بوون بە ژێر خاک و خۆڵەوە و مردن.
مالی، یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی زێڕ لە ئەفریقا، بەڵام کانەزێڕەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام هەرەس دێنن و کرێکاران تێیدا دەمرن.
سەرباری ئەو هەموو زێڕە، مالی بە هەژارترین وڵاتی جیهان لەقەڵەم دەدرێت؛ حکوومەتی مالیش تا ئێستە نەیتوانیوە ڕێگریی لە هەڵکەندنی کانەزێڕی نایاسایی بکات.
ئەوانەی لە هەرەسەکەی دوێنێ ئێوارەدا مردوون، سەرجەمیان کرێکاری کانەکە بوونە و یەکێکیان ئافرەتێکە کە منداڵێکی بە کۆڵەوە بووە و زەبری هەرەسەکە فڕێی داوەتە ڕووبارێکی نزیک ڕووداوەکە.
بەرپرسانی ناوچەیی دەڵێن: بێگومانین ژمارەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاترە، چونکە لە کاتی هەرەسهێنانی کانەکەدا ژمارەیەکی زۆر کرێکار سەرقاڵی کارکردن بوون.
پێشتر، لە سەرەتای کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، کانەزێڕێکی تر لە مالی هەرەسی هێنا و لە ئەنجامدا 10 کرێکار، کە زۆرینەیان ئافرەت بوون، گیانیان سپارد.