ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار و پاسەوانەکانی دەستگیر کران

سالم ئەلئیسماعیلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار
سالم ئەلئیسماعیلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار خۆی و پاسەوانەکانی لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.

یەکشەممە، 16ـی شوباتی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاوی کردووەتەوە، سالم ئەلئیسماعیلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار لەگەڵ پاسەوانەکانی دەستگیر کراون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا "دەستگیر کردنی ئەلئیسماعیلی و پاسەوانەکانی، دوای ئەوە هاتووە کە هێزێکی ئەمنی هەڵمەتی لابردنی سەرپێچییەکانی ناو بازاڕی 'هەراج'یان لە شاری ناسریە دەست پێ کردووە. لەو کاتەدا ئەلئیسماعیلی شەڕی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کردووە و هەوڵی داوە ڕێگری لە کارەکە بکات، ئەمەش بووەتە هۆی دەستگیر کردنیان."

سەرچاوەکە جەختیشی کردەوە "ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە."