دوو بوومەلەرزە ڕۆژاوای ئێرانیان هەژاند

دەستەی بوومەلەرزەزانی عێراق، تۆمارکردنی دوو بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئێران، کە 90 کم لە سنووری عێراق و ئێرانەوە دوورە، ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر و دووەم بوومەلەرزە بە گوڕی 5.2 پلە بووە، هەروەها هاووڵاتیان لە ناوچەکانی نزیک سنوور هەستیان پێ کردووە.
بەپێی بەیاننامەکە، دەستەی بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە ڕوودانی هەر بوومەلەرزەیەک، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
هەروەها داوای لە هاووڵاتیانیش کرد بە بڕوا بە هەواڵ و دەنگۆی ناڕاست نەکەن و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی.
لای خۆیەوە قایمقامی شاری پول دختەر ڕایگەیاند، 20 خانوو لە شاری پول دختەر و گوندەکانی دەوروبەری زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی نییە.