مژدە و ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن شارەزایەکی کەشناسییەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژە بەوە دەدات، سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی به‌هێز و باران و بەفریش دەبارێت.
دووشەممە، 17-02-2025، محەممەد کەمال، پێشبینیکار و شارەزای بواری کەشناسی، بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لە ڕۆژی پێنجشەممە، 20-02-2025وە تاوەکوو ڕۆژی سێشەممە، 25-02-2025، سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی به‌هێز، سه‌رمایه‌كی توند و به‌فر و بارانێكی باش كه ساڵانی پێشوو هاوشێوه‌ی نەبووە."
بە گوتەی ئەو شارەزایەی کەشناسی "سەرەتا له‌گه‌ڵ چالاكبوونی با و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یەکی به‌رچاو، سەرەتا باران و دواتر، لەبەر ئەوەی چەقی نزمه پاڵه‌په‌ستۆ به‌هێزەکە ڕۆژانی 22 بۆ 24ـی ئەم مانگە دەبێت، ئەو کات بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و ئەگەر هەیە، سەنتەری شارەکانیش سپی‌پۆش بکات."
محەممەد کەمال، بە پێویستیشی دەزانێت، ئامادەکارییەکی زۆر باش بۆ ئەم سەرما توندە جەمسەرییە بکرێت، چونکە وەکوو خۆی گوتی: بەهۆی ئەو نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن، ئه‌گه‌ری شه‌خته و به‌ستنی سه‌رانسه‌ری هه‌یه و لە شەواندا پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن."
باسی لەوەش کرد، لە ڕۆژانی 22 بۆ 24ـی ئەم مانگە، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سلێمانی دوو پلەی سیلیزی لەژێر سفر و لە هەولێریش تەنها دوو پلەی سیلیزی دەبێت.