سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک دەکات
ئەمڕۆ دایکی د. عەلی تەتەر کۆچی دوایی کرد
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ هەینی 2020/7/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی لەگەڵ پارێزگاری دهۆک دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی دایکی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
د. عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆکە و لە جێی فەرهاد ئەترووشی دەستبەکار بووە. فەرهاد ئەترووشی لە 24ـی مانگی رابردوو، وتاری ماڵئاوایی پێشکەشکرد و پۆستەکەی رادەستی د. عەلی تەتەر کرد.