تەندروستی هەڵەبجە ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
چەند کەس تاوەکو ئێستا لە هەڵەبجە تووشی کۆرۆنا بوون؟
K24- هەڵەبجە:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە، 203 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 73 کەس چارەسەرکراون و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو پزیشک و 9 کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها، هەزار و 108 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دراوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
کارو چالاکی و ئاماری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بەکۆرۆنا سەر بەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە.
تائێستا (1108) پشکنین ئەنجام دراوە.
(203) کەس لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لەئێستادا (27 ) توشبوو لەنەخۆشخانە داخڵکراوون.
73 کەسیش بۆهۆی چاکبونەوەیان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
تائێستا (2) پزیشک و (9 ) کارمەند توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
(5) کەسیش بەهۆی توشبونیان بەڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.