سەرۆک وەزیران جەخت لە برەوەدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 17-02-2025, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەجید تەختڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران تاوتوێ کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژوەنديی هاوبەش کردەوە.