نێچیرڤان بارزانی: پێويسته هه‌مووان كار بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و برايه‌تيى كورد و تورك بكه‌ن

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتی دەکاتەوە، بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كی پرۆسه‌ى ئاشتیی له توركيا ئاماده‌ين. دەشڵێت: ئاشتىی بۆ هه‌مووان له توركيا و ناوچه‌كه پێويستە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان؛ بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 17-02-2025، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی دەم پارتی، پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندەکە لە ئیمرالی، لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "نێچيرڤان بارزانى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌كه‌ى به ده‌رفه‌تێكى گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا كه پێويسته هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و برايه‌تيى كورد و تورك بكه‌ن، چونكه ئاشتیی بۆ هه‌مووان له توركيا و ناوچه‌كه پێويسته."
نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند "ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ميشه كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى بێته ئاراوه و كێشه‌كان ئاشتيیانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌زموون سه‌لماندوويه‌تى شه‌ڕ و چه‌ك هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن." هه‌روه‌ها هيواى خواست پەکەکە ستراتيجييانه له پرۆسه‌كه بڕوانێت و پێويسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌درێت.
ئاماژە بەوەش دراوە "لاى خۆيه‌وه شاندى ئيمرالى سڵاو و ڕێزى تايبه‌تى ئۆجەلانى به نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و تێشكيان خسته سەر هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌كه. شانده‌كه هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى پێشتر و ئێستاى ئاشتيدا ده‌ربڕى و داواى كرد له‌سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى خۆى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت."