سەرۆک بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تارانیان تاوتوێ کرد

دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازیی لە مەجید تەختڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا، جەخت لە برەودان و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕان و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی، تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.