ئازاد هه‌ورامی: زۆربه‌ی ئەوانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن گەنجن

"نیشانەکانی ئه‌و په‌تایه‌ زۆرتر تێیاندا دەردەکەوێت"

K24- سلێمانی:

ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، زۆربه‌ی ئەوانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن گەنجن و نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەشیان زۆرتر تێیاندا دەردەکەوێت.

گوتیشی: بەهۆی زۆری تووشبووانی کۆرۆنا ئێستا شوێن بۆ وەرگرتنی تووشبووی دیکە لە نەخۆشخانەکەیان نەماوە و زۆربەی ئەوانەشی لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن پێویستیشیان بە ئۆکسجینە.

H.B