هەشت کەسی دیکە لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
کوردستان24
K24- سلێمانی:
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەکوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ هەشت کەس لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە کە سێ کەسیان خەڵکی دەرەوەی شارن.
کۆی گشتی مردووان بە کۆرۆنا لە سلێمانی گەیشتە 197 کەس کە 65 کەسیان سەر بە دەرەوەی شاری سلێمانین و 132 کەسی دیکەشیان سەر بە ناو شاری سلێمانین.
ئەمڕۆ هەینی، ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، زۆربهی ئەوانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن گەنجن و نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەشیان زۆرتر تێیاندا دەردەکەوێت.
راشیگەیاند، نەخۆشخانەکەیان پێویستی بە ئۆکسجینە لە ئێستادا.
H.J