گرژی لەنێوان جووتیارانی کورد و سووپای عێراق دروستبوو

پەیامنێری کوردستان24 هێمن دەلۆ ڕایگەیاند: گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان جووتیارانی کورد و سووپای عێراق لە گوندی شەناغە دروستبوو.
دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، سووپای عێراق لە گوندی شەناغە، هەوڵیاندا ڕێگریی لە جووتیارانی کورد بکەن زەوییەکانیان بکێڵن، جووتیارانی کوردیش ڕووبەڕوویان بوونەوە و گوێیان بە هەڕەشەکانی سووپای عێراق نەدا و دەستیان بە کێلانی زەوییەکانیان کردەوە.
سووپای عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاریان بۆ هاتووە ڕێگریی لە جووتیارانی کورد بکەن زەوییەکانیان بکێڵن، جووتیارانی کوردیش ڕژدن لەسەر ئەوەی زەوییەکانیان بکێڵن و خاکەکەیان بەجێ نەهێڵن.
جووتیارێک دەڵێت: دەستبەرداری کاری خۆمان نابین، تا خوێنمان دەڕژێت، واز لەو خاکە ناهێنین، جووتیارێکی دیکە گوتی: سەربازێک ویستی تراکتۆرەکەم ببات.
سەرباری فشارەکانی سووپای عێراق و گرژییەکان، جووتیارانی کورد دەستیان بە کێلانی زەوییەکانیان کرد.
جووتیارانی کورد گوێ بە هەڕەشەکانی سووپای عێراقی نادەن و دەستیان بە کارەکانیان کردەوە، ڕێگرییان لە سووپای عێراق کرد کارەکانیان پێ ڕابگرێت، لەگەڵ ئەوەی دەیان سەرباز و هەمەری سووپای عێراق هاتوونەتە گوندی شەناغە و دەیانەوێت ڕێگریی لە جووتیارانی کورد بکەن زەوییەکانیان بکێڵن.