نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له پارێزگاری دهۆك ده‌كات
بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە
K24- هەولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3/7/2020 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دیكیانهوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هاوخه‌می و هاوسۆزیی خۆی بۆ پارێزگاری دهۆك ده‌ربڕی و هیوای خواست كه ئه‌مه دوا كۆستی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز پارێزگاری دهۆك سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌ره‌خۆشی و په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی.