كاروانێكی ئامێرەكانی هەناسەدانی دەستكرد گەیشتە عێراق
بەسەر هەموو پارێزگاكاندا دابەش دەكرێن
K24- هەولێر:
رێكخراوی تەندروستی جیهان رایگەیاند، ئەمڕۆ 200 ئامێری هەناسەدانی دەستكردیان رەوانەی عێراق كردووە و ئاشكراشیكرد، ئەو ئامێرانە بەبێ جیاوازی بەسەر هەموو پارێزگاكانی عێراقدا دابەش دەكرێن.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رایگەیاند، رێكخراوەكەیان 300 ئامێری هەناسەدانی لە كۆگاكانی لە دوبەی ئامادەكردووە و 200 دانەش لەو ئامێرانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا رەوانەی عێراق كراون.
ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو ئامێرانە بەسەر تەواوی پارێزگاكانی عێراقدا دابەش دەكرێن، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئەو نەخۆشخانانەی گرفتی كەمی یان نەبوونی ئۆكسجینیان هەیە".
گوتیشی: "ئەو ئامێرانە پێویستییان بە بوتڵی ئۆكسجین نییە و خۆیان ئۆكسجین لە هەوای دەوروبەریان بەرهەمدەهێنن".
هەروەها گوتی: "هەرچەند ئەو ژمارەیەش بەشی پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكانی عێراق ناكات، بەڵام ئەو فشارە كەم دەكاتەوە كە بەهۆی نەبوونی ئۆكسجین لەسەر نەخۆشخانەكان دروست بووە".
H.B