گەرمای بە تین دەست پێدەكات

.

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 و سلێمانی 41 و دھۆك 42 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 47 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور.