پێنج تایبمه‌تمه‌ندی ده‌گمه‌نی پیانیچ

بارسێلۆنا چۆن سوود لە پیانیچی جۆکەر دەبینێت؟

پێگەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بابەتێکی لەسەر تایبەتمەندییەکانی میرالیم پیانیچ ناوەراستکارە سڕبیە تازەکەی یانەی بارسێلۆنا نووسیوە و لەچەند خاڵێکدا باسی لەوە کردووە یانەی بارسێلۆنا چۆن سوود لەو یاریزانە جۆکەرە دەبینێت. 

١- پیانیچ دەتوانێت لە تاکتیکی ٤-٣-٣ و ٤-٤-٢ لە شوێنی سێرجیۆ بۆسکێتس یاری بکات، ھەروەھا توانای ئەوەیشی ھەیە لە تەک ئەو یاری بکات.

٢- پیانیچ ھەمان تایبەتمەندی بۆسکێتسی ھەیە، توانای کۆنترۆڵکردنی تۆپ و خێرا گۆڕینی یاریگەی ھەیە، دەتوانێت لە کاتی فشاردا کۆنترۆڵی خۆی بکات، ھاوسەنگی ناوەراست رابگڕێت و یەکێکە لەو یاریزانانەی حەز بە وەرگرتنی تۆپ دەکات.

٣- یاریکردنی پیانیچ لە ناوەڕاست لەتەک بۆسکێتس دەبێتە ھۆی ئازادکردنی فرانکی دی یۆنگ بۆ ئەوەی زیاتر بچێتە پێشەوە و لە پێگە چالاکەکان ببینرێت و ھێزی زیاتر بە ھێڵی ھێرشبردن ببەخشێت.

٤- لە لێدانی راستەوخۆ لێزانە، ئێستە لە یانەی بارسێلۆنا جگە لە مێسی ھیچ یاریزانێکی تر لێدانە راستەوخۆکان جێبەجێ ناکات، رەنگە لەمەودوا پیانیچ ھەندێکجار ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت.

٥- دەتوانێت لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆپ ئاراستەی گۆڵی تیپی بەرامبەر بکات، ئەمە ئەو تایبەتمەندییە کە ناوەراستکارەکانی ئێستەی یانەی بارسێلۆنا نیانە.

میرالیم پیانیچ، پێشتر یاری بۆ یانه‌ی میتز و لیۆنی فه‌ره‌نسی، رۆمای ئیتاڵیا كردووه‌ و له‌ 3 وه‌رزی رابردووش له‌ یوڤێنتۆس بووه‌، له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه‌ له‌ كۆی 171 یاری، 22 گۆڵ و 36 ئاسیستی كردووه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆماش 30 گۆڵ و 44 ئاسیستی هه‌یه‌ و 16 گۆڵیشی به‌ درێسی یانه‌ی لیۆن كردووه‌.

ئا: مەسعوود حەسەن

Fly Erbil Advertisment