ئەو خواردنەوانەی کالسیۆم لە جەستەدا زیاد دەکەن

زۆر کەس هەوڵدەدەن بەشێوەیەکی سروشتی کالسیۆم لە جەستەیان زیاد بکەن، لەبەر ئەوە ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە کالسیۆم دەبێت زیاتر بخورێتەوە.
بەگوێرەی سەکۆی چاودێری تەندروستی 'Tata 1mg' باشترین ئەو 'شەربەتانەی' ئاستی ماددەی کالسیۆم لە جەستە بەرزدەکەنەوە دەخاتە ڕوو کە بریتین لە
1-شەربەتی پرتەقاڵ
شەربەتی پرتەقاڵ بڕێک کالسیۆمی تێدایە، بەڵام زۆرینەی بڕاندەکان لە ڕێکلامەکانیان باس لە بڕێکی زۆر لە کالسیۆم و ڤیتامین D لەناو شەربەتەکانی پرتەقاڵ دەکەن.
2-شیری بادەم
شیری بادەم دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و دەتوانرێت لەگەڵ مۆز تێکەڵ بکرێت بۆ ئەوەی شەربەتێکی پڕ سوودی لێ دروست بکرێت.
3-شەربەتی گێزەر
گێزەر بڕێکی کەم لە کالسیۆمی تێدایە، بەڵام بە ڤیتامین A دەوڵەمەندە کە پشتگیری تەندروستی ئێسک دەکات.
4-شەربەتی هەنجیر
هەنجیر بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە، دەتوانرێت وەک شەربەت لەگەڵ شیر یان شیری بادەم تێکەڵ بکرێت و بخورێت تاوەکوو سوودی لێ وەربگیرێت.
5-کونجی
دەتوانرێت کونجی تێکەڵ بکرێت و لەگەڵ ئاو یان شیر بۆ ئەوەی خواردنەوەیەکی دەوڵەمەند بە کالیسیۆمی لێ دروست بکرێت، چونکە کونجی کالیسیۆمی تێدایە .
6. شەربەتی سەوزە
سەوزەی گەڵادار وەک سپێناخ و بڕۆکلی دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم. دەتوانرێت لەگەڵ خەیار و لیمۆ تێکەڵ بکرێت بۆ ئامادەکردنی شەربەتێکی بەسوود.