ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتی داد بۆ وەرگرتنی زەوی ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ناوی سەدان فەرمانبەری وەزارەتی داد بۆ وەرگرتنی زەوی، گەڕایەوە.
چوارشەممە، 19ـی شوباتی 2025، گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، له هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی داد، له سهرانسهرى كوردستان، 2592 فەرمانبەر له وهرگرتنى زهوى سوودمهند دهبن.
ئاماژەی بەوەش دا، دواى ئەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان درا. ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجە یاساییەکانیان هەیە و پێشتر زەویان وەرنەگرتووە، زەویان پێ دەدرێت.
یەکشەممە 16ـی شوباتی 2025، سەربەست مەولوود جەمیل، سەرپەرشتی لیژنەی وردبینی و ئامادەکردنی فۆرمی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند " ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی نیشان داوە بۆ پێدانی زەوی بە 236هەزار و 627 فەرمانبەر لە وەزارەتە جیا جیاکان، بەشێوەیەک لە هەولێر 77 هەزار و 120 فەرمانبەر، لە سلێمانی 56هەزار و 40 فەرمانبەر، لە دهۆک 48 هەزار و 297 فەرمانبەر، لە پارێزگای هەڵەبجەش 4784 کەس ناویان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
سەرپەرشتی لیژنەی وردبینی و ئامادەکردنی فۆرمی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار ئاشکراشی کرد، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 15 هەزار و 285 کەس و لە ئیدارەی ڕاپەڕین 10 هەزار و 460 کەس، لە ئیدارەی گەرمیان 15 هەزار و 941 کەس، لە زاخۆش 8700 فەرمانبەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە.