وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان: هه‌نارده‌ی نه‌وت وه‌ك مانگه‌كانی پێشووه
هەناردەی نەوت وەکو خۆیەتی
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو مانگه‌كانی پێشووه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان كه ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك له باره‌ی گۆڕانكاری له باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دووره له راستییه‌وه و پرۆسه‌كه وه‌ك مانگه‌كانی پێشوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەو هەواڵە رەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکات، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ 267 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابەزیووە.