تەندروستی هەولێر بۆچوونی لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ ئاشکرا کرد

قەدەغەی هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە

K24- هەولێر:

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەوان لەگەڵ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆن، بەڵام ئەگەر قەدەغەی ھاتووچۆش درێژنەكرێتەوە، دەبێت رێكارەكان توندوتۆڵبن  بۆ ئەوەی تيمەكانی تەندروستی كارەكانی خۆيان بەباشی بكەن. 

راشیگەیاند، پێمان باشە قەدەغە لە شەواندا بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوو، ژمارەی حاڵەتەکان لە هەولێر بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ کەم دەبێتەوە.

لەبارە حاڵەتەکانی کۆرۆناش لە هەولێر گووتی، 580 نەخۆش ئێستا لە هەولێر هەن، لەو ژمارەیش، شەش نەخۆش لە چاودێری چڕن لە نەخۆشخانەی رزگاری و تەندروستییان ناجێگیرە، هەروەها 30 نەخۆشیش، نیشانەی تووندیان هەیە.

بڕیارە ئەمڕۆ لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەولێر بڕیار بدرێت.

H.J