بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی
هاوسۆزی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كات و هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌وده‌كه‌ی نیشان ده‌دات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادریی كەسنەزانی لە جیهانمان پێ گەییشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و سەرجەم دۆست و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
4ـی 7ـی 2020
H.B