پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی بڵاوکردەوە.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادریمان، پێگەیشت.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی دەربڕیووە و لە پرسەنامەکە نووسیویەتی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و موریدان و تەواوی پەیڕەوانی تەریقەتی قادری دەکەین. خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
ئەمڕۆ لە ئەمەریکا، دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ زیاتر لە ساڵێک، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی کۆچی دوایی کرد.