عێراق هۆشداری له دۆخی كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌دات
به‌رگری شارستانی عێراق ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ هاووڵاتیان ده‌رده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی پێشبینییه‌كان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ نێوان 47 بۆ 50 پله‌ی سیلیزی و هێنانی هه‌ورێكی چڕ، كه ده‌بێته هۆی كپبوونێكی زۆر له كه‌ش و هه‌وای زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی عێراق هۆشداری ده‌دات.
شۆفێرانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن و ئه‌م كه‌لوپه‌لانه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كانیان بهێننه ده‌ره‌وه:
- مادده گازییه‌كان.
- شووشه‌واته‌كان "وه‌ك شووشه‌ی بۆنه‌كان و چه‌خماخی ئاگر و كه‌لوپه‌لی له‌م جۆره".
- خواردنه‌وه گازییه‌كان.
- عه‌تر و پاتریی ئامێره‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه.
- نابێت جامی ئۆتۆمۆبلیله‌كان به‌ته‌واوی دابخرێن.
- نابێت تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبیله‌كان به‌ته‌واوی پڕ بكرێن.
- ده‌بێت له‌كاتی شه‌واندا به‌نزین له ئۆتۆمبیله‌كان بكرێت.
- نابێت به كاتی به‌یانیان گه‌شتی ئۆتۆبیله‌كان بكرێت.
- نابێت هه‌وای تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان زیاد له پێویست تێ بكرێت، به تایبه‌ت له‌كاتی گه‌شتكردن.
پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداری مار و دووپشك بن، چونكه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌و زینده‌وه‌رانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی فێنك روو له ماڵه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌وره‌ها داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، رێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نییه‌كان له رۆژانی ئاسایی زیاتر بكه‌ن.
نابێت بوتڵی گاز له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێن و ده‌بێت هاووڵاتیان ئاگاداری ئه‌وه بن كه نابێت لۆدی زۆر بخه‌نه سه‌ر پێوه‌ری كاره‌باكانیان و ته‌نیا ده‌بێت ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان له‌و شوێنانه دابگیرسێنرێن، كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كان لێی كۆ ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و كاتژمێرانه‌ی رۆژ كه پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاست.
دووركه‌وتنه‌وه له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر، به تایبه‌ت له ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 10:00ی به‌یانی تا 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆ.
دانانی قاپ و سه‌تڵی پڕ له ئاو له دیوی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر په‌نجه‌ره‌كان، ناو حه‌وشه و باڵكۆنه‌كان، سه‌ر شووره‌كان و كێڵگه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی باڵنده، پشیله و ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه لێی بخۆنه‌وه، كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما تینوو ده‌بن.
H.B