له چه‌مچه‌ماڵ 14 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
له 8 پیاو و 6 ئافره‌ت پێكهاتوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ تۆماركردنی 14 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رهاد محه‌مه‌د مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی پشکنینەکان 14 تووشبووی نوێ دەستنیشانکران.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌و تووشبووان له 8 پیاو و 6 ئافرەت پێكهاتوون و تەمەنیان لە نێوان (28 بۆ 78) ساڵدایە و تووشبووەکان دانیشتووی ناو چەمچەماڵن و سەرجەمیان نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان پێوەیە.
H.B