هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 36 بارهەڵگری یارمەتی سەربازیی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 36 بارهەڵگری هاوکاری سەربازی و لۆجیستی گەیاندووەتە هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ بەهێزکردنی بنکە و پێگەکانی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە دەروازەی ئەلوەلیدی سنووری، هاوکارییە سەربازییەکانی گەیاندووەتە بنکە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری، هاوکارییە سەربازییەکە پێکهاتبوو لە زریپۆش و تانکەری سووتەمەنی  چەک و تەقەمەنی و سندووقی بەندکردن، هاوپەیمانان تەواوی ئەو هاوکارییانەشیان گەیاندووەتە بنکەی قەسرەک لە ناوچەی وەزیری ڕۆژئاوای کوردستان.