دەوامی دامەزراوە تەندروستییەکانی هەولێر گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

K24 - هەولێر

لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی، نەخۆشخانە، سەنتەر و بنکە و دامودەزگا تەندروستییەکانی هەولێر گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

لە گشتاندنێکدا کە درەنگانی شەوی رابردوو (4-7-2020) بڵاوکرایەوە و، واژۆی د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێری بەسەرەوەیە، لە 13 خاڵدا رینمایی لەبارەی چۆنییەتی دەوامکردن لە دامەزراوە تەندروستییەکان تاوەکو 19ـی 7ـی 2020 بڵاوکراوەتەوە.

بەپێ گشتاندنەکە، دەوام تەنها لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن بەردەوام دەبێت و، بەشی راوێژکاریی نەشتەرگەریی سارد ناکرێتەوە.

 

دەقی گشتاندنەکە: