سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت

.

K24 - سلێمانی

بۆری سەرەكی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار شكاوە و بەو ھۆیەوە ماوەی چەند رۆژێك سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت".

ئاماژە بەوەشكراوە: "دابەشکردنی ئاو لە قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و تەکێ و گۆپاڵە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین دەست بە ئاوەوە بگرن و تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان لەئێستادا سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتییان".

سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت
سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت
سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت
سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت
سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت
سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت
سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت
سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت
سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت