كۆبوونهوهی پارتی و یهكێتی كۆتایی هات

کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتیی لە سلێمانی، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
شهممه، 22ـی شوباتی 2025، هاوژین جهمال، پهیامنێری كوردستان24 ڕایگهیاند، كهمێك لهمهوبهر كۆبوونهوهی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی كۆتایی هات.
ئەمڕۆ لە سلێمانی هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کۆبوونهوه.
لهم بارهوه، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: "لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەک بابەتی گرنگ دەکرێت. هاوکات ئەو ڕەشنووسەش تاوتوێ دەکرێت کە لیژنە تەکنیکییە هاوبەشەکەی هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون، تاوەکوو پەسەند بکرێت."
مەحموود محەممەد ئاماژەی بەوە دا، پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ بدرێن.
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت چەند دەخایەنێت؟ گوتەبێژی پارتی لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا گوتی: "ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە بەم نزیکانە بێت."
مەحموود محەممەد کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتییە، باسی لەوەش کرد، لە ماوەی ڕابردوودا "کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان هەردوو شاندی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی کراون. ئەو بابەتە تەکنیکی و سیاسییانەی دەبووایە باسی لێ بکرێت، باسی لێ کراوە و لەسەر زۆرینەی (بابەتەکان) ڕێککەوتوون."