سبەینێ لە ناحیەکانی بیارە و تەوێڵە پشووە

پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاری دا کە سبەینێ لە سنووری ناحیەی بیارە و تەوێڵە و گوندەکانی دەوروبەری، لە دامەزراوەکانی حکوومەت و ناوەندەکانی خوێندن، بەهۆی بەفر و بارانەوە پشووی فەرمی بێت.

شەممە 22ـی شوباتی 2025، پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەی هەورامان کردووە، لەسەر پێشنیازی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیار درا، سبەینێ پشووی فەرمی بێت لە سنووری ناحیەی بیارە و تەوێڵە گوندەکانی.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگای هەڵەبجە، پشووەکە سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەت، ناوەندەکانی خوێندن و باخچەی ساوایان سنوورەکە دەگرێتەوە.

هاکات ئاماژە بەوە دراوە، پشووەکە ئەو قوتابییانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی تەمهیدیان هەیە و لەدەرەوەی ناحیەکە ئەنجامی دەدەن.

 
Fly Erbil Advertisment