سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی قەزای پێنجوێن پشووە

قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بڕیاردرا سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی قەزاکە پشووی فەرمی بێت.
شەممە 22ـی شوباتی 2025، هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، بە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سنووری قەزاکەماندا، بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا؛ سبەینێ لە سەرجەم خوێندنگەکانی سنووری هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێزی سەر بە قەزاکە پشووی فەرمی بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەش، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانبارانەی کە ڕووی لە ناوچەی هەورامان کردووە، بڕیاری دا سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەردوو ناحیەی تەوێڵە و بیارە پشووی فەرمی بێت.