كامیل قەزاز و چالاكی موهه‌ندیس له پشكی گۆڕان وه‌ك بریكاری نوێی وەزارەتی كارەبا و شاره‌وانی دەستبەكاربوون
له رێوڕه‌سمێكدا ده‌ستبه‌كار بوو
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ كامیل قەزاز له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له رێوڕه‌سمێكدا وه‌ك بریكاری وەزارەتی كارەبا ده‌ستبه‌كار بوو.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: "لەو رێورەسمەدا كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا و دانا عەبدولكریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبوون".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سەرەتا لیژنەی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری ئاوەدانكردنەوە وێڕای پیرۆزبایی لە بریكاری نوێ ئومێدیان خواست ناوبراو لەپۆستە نوێیەكەیدا هاوكاریی وەزیری كارەبا بێت بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا و گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاریی كارەبا بۆ هاووڵاتیان".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دواتر وەزیری كارەبا پیرۆزبایی لە كامیل قەزاز بریكاری نوێ كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونییەوە له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "كامیل قەزاز لەماوەی رابردوودا یەكێك بووە لەو كەسە شارەزاو بەتوانایانەی كە رۆڵێكی بەرچاویان هەبووە لەوەزارەتی كارەبا و خاوەن ئەزموونێكی باش و سەركەوتوو بووە".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، "لەتەوەرێكی دیكه‌ی مەراسیمەكەدا وەزیری كارەبا داوای لەسەرجەم راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت كرد هاوكارو پشتیوانی بن، لەلایەن خۆیەوە كامیل قەزاز بریكاری نوێی وەزارەت سوپاسی وەزیر و لیژنەی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران و ستافی وەزارەتی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێی كراوە و بەڵێنی دا درێخی نەكات لە چارەسەركردنی كەموكورتیەكان و باشتركردنی دۆخی كارەبا و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستان".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به ئاماده‌بوونی ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و دانا عەبدولکەریم نوێنەرى تیمى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و وه‌زیری شاره‌وانی، مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی چالاكی موهه‌ندیس، له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌ڕێوه‌چوو.
.jpg)
