سالار مه‌حمود ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاند

دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ

K24 – هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، سالار مه‌حمود، راوێژكاری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایگه‌یاند، دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ له‌ كاركردنی له‌و پۆسته‌، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه‌ و  سه‌رۆك كۆماریش داواكه‌ی په‌سندكردووه‌.

سالار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: دوای دەستبەکاربوونم وەک راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق له‌ 1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2019 تا 30ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020، بەویستی خۆم دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ كرد.