ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاووڵاتییان ئاگەدار دەکاتەوە

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هاووڵاتییان و شوفێران ئاگەدار دەکاتەوە، ڕێگەکانی( حاجی ئۆمەران، سیدەکان، مێرگەسۆر، وەرتێ ئێستا سەختە و بەکاری نەهێنن.

یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی بەستەڵەک، لە ئاگادارییەکدا داوای لە هاوڵاتیان و شوفێران کردووە، ڕێگاکانی ناوچەکانی (حاجی ئۆمەران، سیدەکان، مێرگەسۆر، وەرتێ) کە لە باری سەخت و مەترسیدان، خۆیان لێ بپارێزن و  هاتووچۆی ئەم ناوچانە نەکەن تەنها بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت.

دوێنێ شەممە، 22ـی شوباتی 2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو "لە شەممەوە، 22-02-2025، قۆناغی دووەمی شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەکات کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تاوەکوو ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، 24-02-2025، شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت."