چاودێری بازرگانی زاخۆ شوێنە بازرگانییەکان ئاگەدار دەکاتەوە

چاودێری بازرگانی زاخۆ هەموو شوێنە بازرگانییەکانی زاخۆ ئاگەدار دەکاتەوە، ئەگەر لە مانگی ڕەمەزاندا کەلوپەل و خۆران گران بکەن، دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.
یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، چاودێری بازرگانی زاخۆ ئاگەدارییەکی بڵاوکردووە و تێیدا هۆشداریی دەداتە هەموو شوێنە بازرگانییەکان، هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز نەقۆزنەوە و کەلو پەل و خۆراک گران بکەن، هەر بازرگانێک ئەوە بکات دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی و سزا دەبێتەوە.
چاودێری بازرگانی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت: لێژنەکانی مەیدانی، بەردەوام چاودێری نرخی بازاڕ و شوێنە بازرگانییەکان دەکەن.