ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رێككه‌وتووین
بۆ دانانی سه‌نته‌ری هاوبه‌ش
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
گوته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه خاڵیین له هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئیتیحادی.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رێككه‌وتووین هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه ئه‌منییانه نه‌هێڵین كه تیرۆریستان سوودیان لێ وه‌رده‌گرن.
روونیشیكرده‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه تیرۆریستان له سووریاوه به‌ره‌و عێراق دزه ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌یان به‌و راده‌یه نییه و جێی نیگه‌رانییه‌كی زۆر نییه، چونكه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان توانای راوه‌دوونانی تیرۆریستانی هه‌یه.