پۆلیسی هەولێر سێ کەسی بەتۆمەتی کوشتن دەستگیر کرد
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتباریان بە تاوانی کوشتن دەستگیرکردووە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.
یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیرکردووە، وەک لە ڕاگەیاندراوی فەرمی پۆلیسیشدا هاتووە، ئەو سێ تۆمەتبارە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بووەتە دەماقاڵیان و دواجار دەمەقاڵییەکە توندوتیژیی لێکەوتووەتەوە، لەئەنجامی ئەوەشدا کەسێک کوژراوە.
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.