كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
.
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و سلێمانی و دھۆك 39 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەمە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.



