دروستکردنی پۆندی زانکۆ تەواو بوو
دوای سێ مانگ کارکردن، کارەکانی پۆندی زانکۆ تەواو بوون کە توانای گلدانەوەی ملیۆنێک مەترسێجا ئاوی هەیە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردووەتەوە "دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی 9ی ساڵی 2024 بەردی بناغەی پۆندی زانکۆی دانا، لە ماوەی سێ مانگدا کارەکانی پرۆژەکە تەواو بوون.
پۆندی زانکۆ، دەکەوێتە بەرزاییەکانی کەسنەزان، درێژییەکەی 180 مەترە، پانییەکەی لە ژێرەوە 80 مەترە و لە سەرەوە 6 مەترە، بەرزییەکەی 17 مەتر دەبێت، توانای گلدانەوەی ملیۆنێک مەترسێجا ئاوی هەیە.
پۆندی زانکۆ، جگە لەوەی سوودی گەشتیاری، کشتوکاڵی و بەراوکردنی ئاوی ژێرزەویی دەبێت، سیمایەکی جوانیش بە ناوچەکە دەبەخشێت و ڕێگەش لە لافاو دەگرێت.
پاراستنی سامانی ئاو یەکێک لە ستراتیجەکانی حکوومەت بووە و ئەو پۆندەش یەکێکی دیکەیە لە پرۆژەکان.