چاره‌نووسی لالیگا له‌ده‌ستى مێسی و رامۆس دايه
"مێسی له ڕووی زمانی جه‌سته‌ییه‌وه پێیوه دیاره كه له كێشه‌یه‌كی قوڵدایه له‌گه‌ڵ بارتۆمیۆ و ئه‌بیدال"
كاپتنی دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا له دوایین یاریدا له‌وپه‌ڕی ئاستی خۆیاندا بوون، ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر یانه‌كانیان پێویستیان به جادووی ئه‌و دوو یاریزانه هه‌یه.
لیۆ مێسی و سێرخیۆ رامۆس كه جیاوازیان له زه‌وی تاكو ئاسمانه، به‌ڵام ئێستا بوونه‌ته دارگۆچانی یانه‌كه‌یان، یه‌كیان جادووگه‌ری گه‌وره به هونه‌ری بڕینی یاریزانانی ركابه‌ر، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان به‌رگریكارێكی به‌توانا، به‌ڵام ئه‌م دوو كاپتنه خاڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌ویش ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن.
له نێو سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی لالیگا، هیچیان به ئه‌ندازه‌ی مێسی و رامۆس بۆ بردنه‌وه ناجه‌نگن.
بارسێلۆنا له قۆناغی دوای كۆرۆنا بارودۆخی زۆر خراپه و سه‌رووی رێزبه‌ندی به ریاڵ مه‌درید دۆڕاندووه، ئه‌ویش له كاتێكدا به دوو خاڵ له‌پێش بوو، كه‌چی ئێستا به چوار خاڵ له‌پاشه، لێره‌دا باس له ناوبژیوان و ڤار ناكه‌ین، كه زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام كێشه‌ی ناو بارسێلۆنا وایكردووه مێسی ساردوسڕ و تووڕه بێته‌به‌رچاو، زمانی جه‌سته‌ی مێسی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت: له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا كێشه‌ی نه‌بڕاوه‌ی له‌گه‌ڵ ئێریك ئه‌بیدالی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی و بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌دا هه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی ركابه‌رییه‌كانی لالیگا، رامۆس كه پێش كۆرۆنا ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر بوو، به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كان به ته‌نیا باری قورسی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتووه، رامۆس له حه‌وت یاری ریاڵ له‌م قۆناغه‌دا پێنج گۆڵی تۆماركردووه و به تایبه‌ت له‌م دوو یارییه‌ی دواییدا ریاڵ به گۆڵه‌كانی رامۆس بردوویه‌ته‌وه، ئه‌ویش به لێدانی پێناڵتی، كه تاكه به‌رگریكاره له مێژووی لالیگا 22 لێدانی پێناڵتی له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ ده‌كات.
رامۆس له‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا 10 گۆڵی تۆماركردووه و ئێستا نازناوی باشترین به‌رگریكاری گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌سته. له‌م وه‌رزه‌دا ته‌نیا یاریزانێكی ریاڵ توانیویه‌تی زیاتر له كاپتن رامۆس گۆڵ تۆماربكات، ئه‌ویش كه‌ریم بێنزیمای هێرشبه‌ره.
هه‌رچه‌ند هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریاڵ مه‌درید شك و گومانی له‌سه‌ره و شاره‌زایانی تۆپی پێ له‌و باوه‌ڕه‌دان بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان بۆ ئه‌وه‌یه مه‌دریدییه‌كان براوه‌ی یارییه‌كان بن، به‌ڵام ناكرێت رۆڵی رامۆس له سه‌ركه‌وتنه‌كاندا وه‌به‌رچاو نه‌گرین، كاپیتنی ریاڵ مه‌درید به ئاستی به‌رزی خۆی وایكردووه ئێستا ریاڵ به‌ره‌و پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بچێت، شانازییه‌ك كه له ساڵی 2012 به‌ملاوه پێی نه‌گه‌یشتوون.
رامۆس له كۆتایی یاری به‌رامبه‌ر به ئاتڵێتیك بیلباو گوتی: گرنگ ئه‌وه‌یه تیپه‌كه‌مان سه‌ركه‌وێت و له هه‌موو یارییه‌كاندا سێ خاڵی خۆمان ببه‌ینه‌وه، به‌خۆشییه‌وه ئێستا توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه سێ خاڵی یارییه‌كان ببه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌دوای شانازی تاكلایهنهدا بوایه‌م، ده‌چووم تێنسم ده‌كرد، تۆپی پێ یارییه‌كی جوان و به‌كۆمه‌ڵه، سه‌ركه‌وتن له چوارچێوه‌ی تیمێكدا به كۆمه‌ڵ زۆر جوان و دڵخۆشكه‌ره.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی