ئیسرائیل دوو پێگەی هەڵدانی مووشەکی لە ڕەفەح بە ئامانج گرت

سوپای ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆردومانی دوو پێگه‌یان كردووه كه له‌وێوه مووشه‌ك ئاراسته‌ی كه‌رتی غه‌ززه كراوه؛ ده‌شڵێت، هه‌ردوو پێگه‌كه به وردی ده‌ستنیشان كراون.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، سوپای ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، ئه‌مڕۆ دوو پێگه‌یان له شاری ڕه‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستنیشان كردووه، كه له‌وێوه مووشه‌كه ئاراسته‌ی هێزه‌كانیان كراوه له‌ناو كه‌رته‌كه‌دا.
سوپای ئیسرائیل ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی هێرشه‌كان بكرێته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، توانیویانه شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
سوپای ئیسرائیل ده‌شڵێت، دوای ده‌ستنیشانكردنی هه‌ردوو پێگه‌كه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر و له‌ناویان بردوون.