وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
ئاماری نوێ
K24- هەولێڕ:
وەزارەتی تەندروسی عێراق، تووشبوونی هەزار و 796 کەس و مردنی 94 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
هەروەها، هەزار و 724 کەسیش لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، زۆربەی حاڵەتە نوێکان و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان، لە بەغدا، سلێمانی، کەربەلا، بەسرە و زیقار تۆمارکراون.
بەم ئامارە نوێیەوە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ 62 هەزار و 275 کەس هەڵکشا، لەو ژمارەیە، 34 هەزار و 741 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 567 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.