مۆساد: ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كان خاڵی وه‌رچه‌رخانی شه‌ڕ بوو له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا

سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل له باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئامێری په‌یجه‌ر و لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی به‌سه‌ر حزبوڵڵای لوبنان لێدوان ده‌دات و ده‌ڵێت، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا هه‌بوو.
سێشه‌ممه، 25ـی شوباتی 2025، ده‌یڤید برنیاع، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل "مۆساد"، ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندیی په‌یجه‌ری ئه‌ندامانی حزبوڵڵای لوبنانی خاڵی وه‌رچه‌رخانی شه‌ڕ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه.
ده‌یڤید برنیاع ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كان، ڕووحی مه‌عنه‌وی و به‌رگریی حزبوڵڵای له باكووری ئیسرائیل تێكشاند.
تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر، کە ئامێرێکی پەیوەندی بێتەلە، لە 18ـی ئەیلوولی 2024 ڕووی دا و لە ئەنجامدا زیاتر لە سێ هەزار کەس پێکران و چه‌ندین كه‌سی كوشت، زۆرینەشیان ئەندامی حزبوڵلا بوون، کە بەشێکیشیان توانای بینینیان بە تەواوی لەدەست دا.
هەینی، 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، كارمه‌ندێكی پێشووی مۆساد به ناوی خوازراوی "گابریل"، بە تۆڕی "سی بی ئێسی" ئەمەریکی ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر، لە ساڵی 2022 دەستی پێ کردبوو.
ئاماژەی بەوەش کرد "مۆساد، دوو ساڵ لەمەوبەر زانیویەتی حزبوڵڵا لە کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ لە تایوان پەیجەر دەکڕێت، بۆیە لەو کاتەدا دەستی بە پلانەکە کردبوو."
گوتیشی: "ئەمە تەنها قۆناغی دووەمی پرۆسەکە بووە، کە 10 ساڵ بوو ئەو پلانە ئامادە کرابوو."