سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

سێشەممە 25ـی شوباتی 2025، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر،  پێشوازییان لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، کە ئەمشەو بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە پایتەختی هەرێمەکە.

ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆک پەرلەمانی عێراقە بۆ هەولێر.

پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەحموود مەشهەدانی، بە دەنگی  182 ئەندام، بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

مەشهەدانی لە دایکبووی ساڵی  1948ـە لە بەغدای پایتەختی عێراق، هەروەها لە ساڵی 2006 بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا و، لە  31ـی تشرینی یەکەمی 2024ـیش، جارێکی دیکە بە سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە هەڵبژێردرایەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment