شاخەوان عەبدوڵڵا: عەقید ڕێبەر مزووری ئازاد کرا

عەقید ڕێبەر مزووری، ماوەی حەوت ڕۆژ بوو دەستگیرکرابوو، بەڵام بەگوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گەڕایەوە ناو کەس و کاری و لە شوێنی دیکە بەرپرسیارەتی پێبەخشرا.
چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا گوتی: عەقید ڕێبەر مزووری فەرماندەی فەوج لەسنوری سەرگەران گەڕایەوە ناو کەسوکاری و پۆستێکی بەرزتری پێ بەخشرا، کە موقەدەمی لیوایە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەش کردووە: "لەگەڵ ڕێبەر مزووری قسەم کردووە و بۆ ئەوەی لە ناوچەکە بمێنێتەوە، بەڵام خۆی داوای کرد لەو پۆستە نوێیەی دەست بەکاربێت".
پێشتر لەسەر کێشەی جووتیارانی کورد لە سنووری سەرگەڕان بەتایبەتی گوندی شەناغە، بەتۆمەتی پشتگیری کردنی لە جووتیارانی کورد دەستگیرکرابوو.