کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆتایی هات

کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی هات.
چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، هەردوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە پیرمام، دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم کۆبوونەوە.
نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆتایی هات، هاوکات کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کۆبوونەوە درێژکراوەی کۆبوونەوەکانی هەردوولا بوو، بەتایبەت بڕیاردان لەسەر ڕەشنووسەکە، چونکە ئەو ڕەشنووسە نۆ تەوەری جیاوازی لەخۆ گرتووە، بۆیە پارتی و یەکێتی نزیکن لەوەی بچنە سەر چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکان، چونکە هەردوولا تا ڕادەیەکی باش لەسەر کارنامەکە کۆکن. کە ببێتە بنەمایەک بۆ چوارساڵی داهاتووی حکوومڕانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، تاوەکوو ئیستا وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی پارتی و یەکێتی دیاری نەکراوە.