مارك زوگربیرگ هاوای داگیر ده‌كات
شه‌شه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان داوایه‌كی یاسایی دژی خه‌ڵكی هاوای تۆماركرد
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
مارك زوگربیرگ خاوه‌نی كۆمپانیای فه‌یسبووك كه‌سێكی ناسراو نییه له دورگه‌ی كاوا-ی هاوای.
میا بریر كه هاووڵاتییه‌كی ناسراوه له هاوای كه‌مپینێكی ده‌ستپێكردووه دژی مارك زوگربیرگ بۆ رێگری له‌و داگیركارییه‌ی كه زوگربیرگ گرتوویه‌تییه به‌ر له كاوا-ی له رێگه‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌یه‌وه.
بریر ته‌نیا له یه‌ك هه‌فته له رێگه‌ی پێگه‌ی Chang.org نزیكه‌ی 500 هه‌زار ئیمزای دژی زوگربیرگ، كۆكردۆته‌وه.
بریر پێیوابوو كه زوگربیرگ كه‌سێكی چاوچنۆكه بۆیه داوای یاسایی تۆماركردووه دژی خه‌ڵكی بنه‌ڕه‌تی هاوای له به‌رامبه‌ر كڕینی چه‌ند پارچه زه‌وییه‌ك بایی 100 ملیۆن دۆلاره.
مارك زوگربیرگ شه‌شه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان داوایه‌كی یاسایی دژی خه‌ڵكی هاوای تۆماركردووه له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كڕینی چه‌ند پارچه زه‌وییه‌ك كه ته‌واوكه‌ری ئه‌و ڤێلایه‌یه‌كه كه به‌نیازه ته‌واوی بكات و دوا ساته‌كانی ژیانی خێزانی له‌وێ به‌سه‌ر به‌رێت.
خه‌ڵكی هاوای نیگه‌رانن و دژی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی زوگربیرگ و ده‌ڵێن: "پێویسته ئێمه رێگه بده‌ین ئه‌وكات ئه‌و كاره بكات".
هه‌روه‌ها وته‌بێژێك به‌ناوی زوگربیرگ به رۆژنامه‌ی نیوز ویك-ی راگه‌یاندووه كه داواكاری ئه‌م كه‌سانه هه‌ڵه‌یه.
ساڵی 2017 زوگربیرگ داوایه‌كی یاسایی به‌رزكرده‌وه دژی خه‌ڵكی هاوای كه خاوه‌نی 12 پارچه زه‌وین تا له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا بیفرۆشن به ئه‌و؛ تا ببێته به به‌شێك له موڵكی تایبه‌تی خۆی و له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌وییه‌ی كه خۆی خاوه‌نییه‌تی ڤێللایه‌كی له‌سه‌ر بنیاد بنێت.
داهێنه‌ره‌كه‌ی فه‌یسبووك له‌و داوایه شكستی هێنا، به‌ڵام ساڵی 2019 به‌رێگه‌یه‌كی تر داواكه‌ی به‌رزكرده‌وه كه ئه‌و نیشته‌جێی بنه‌ڕه‌تی هاوایه.
وته‌بێژه‌كه‌ی زوگربیرگ وتی: "مارك داواكاری دژی خه‌ڵكی هاوای نییه و نایه‌وێت به‌زۆر له زه‌وییه‌كانیان ده‌رچن و بیفرۆشن". وتیشی: "به‌ڵام شانبه‌شانی ئه‌و كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ-ییه‌ی هه‌یه‌تی، مارك و بریسیلا-ی خێزانی ئیلتزامیان هه‌یه بۆ رێكخراوه خێرخوازه‌كان كه له كاوای كارده‌كه‌ن بۆ باشتركردنی خوێندن و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دورگه‌كه و هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی هاوكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس.