مەسرور بارزانی داوای بە سزا گەیاندنی بکوژانی هیشام هاشمی دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیرۆرکردنی هیشام هاشمی شەرمەزار دەکات
K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی عێراقی کە دوێنێ لە بەردەم ماڵەکەی تیرۆرکرا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، تیرۆرکردنی شرۆڤەکاری سیاسی و کاروباری ئەمنیی عێراقی (هیشام هاشمی) بە تووندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هاوکارانی دەکەم.
مەسرور بارزانی نووسیویەتی، هیوادارم ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.
تیرۆرکردنی ئەو شرۆڤەکارە سیاسی و ئەمنییەی عێراق، دانگدانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق زۆرە و داوای دۆزینەوەی بکوژرانی دەکرێت.
H.J